گێتی
پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەنداوە بۆ کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، تەواوی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جگە لە دوو وڵاتیان دژی کردنەوەی سنوورەکانن بەڕووی کۆچبەراندا، ئەو هەڵەیەی ساڵی 2015 کرا دوبارەنابێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، تەواوی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جگە لە دوو وڵاتیان دژی کردنەوەی سنوورەکانن بەڕووی کۆچبەراندا، ئەو هەڵەیەی ساڵی 2015 کرا دوبارەنابێتەوە.
لە لێدوانێکدا ماتیۆش مۆراویسیکی، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ئاشکرای کرد "هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جگە لە دوو وڵات دژی کرنەوەی سنوورەکانن بە ڕووی کۆچبەراندا، دەرکەوت ئەو سیاسەتەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کردنەوەی سنوورەکانی بە رووی کۆچبەراندا لە ساڵی 2015 گرتییەبەر هەڵەبوو، بۆیە هەمان هەڵە دووبارە ناکەنەوە".
لەبارەی هاوکاریکردنی کۆچبەران بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا وتی "لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە بۆ هاوکاریکردنی دارای ئەو کۆچبەرانەی کە لە بیلاڕووسیاوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان".
ئەوە لە کاتێکدایە لەئێستادا بە سەدان کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت سنوورەکانی پۆڵەندا بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ببڕن و لە دۆخێکی سەختی ژیاندان و برسێتی و سەرما تەنگی پێ هەڵچنیون.
ر. ب