عیراقی

زەنگی مەترسیی لێدرا، وشکەساڵی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەنگی مەترسیی لێدرا، وشکەساڵی دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لە چەند مانگی داهاتوودا کەمبارانی بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئەمساڵدا کەمئاوی زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵی رابردوو.

مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەكانی ناوەندی نیشتمانیی سەر بە وەزارەتی ‏سەرچاوە ئاوییەکان، لە چەند مانگی داهاتوودا کەمبارانی بەردەوام دەبێت، بۆیە لە قەیرانی وشکبوونەوەی عیراقداین".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەمساڵدا کەمئاوی زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵی رابردوو، بۆی ئەگەر بۆ ئەمساڵ کەم بارانی و کەمئاوی بەردەوام بێت ناتوانین وەک ساڵی رابردوو پلان دابنێن بۆ پاراستنی کشتوکاڵ".

باسی لەوەشکرد "گرنگە هەمووان لە قەیرانی ئاو تێبگات، چونکە ئەم بابەتە پەیوەندیی بە گۆڕانکاریی ژینگەیەوە هەیە، بۆی پێویستە هەمووان پێکەوە رووبەڕووی ئەو قەیرانە بینەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان