عیراقی

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی: کردەوەکە هێرشێکی چەکداری بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی: کردەوەکە هێرشێکی چەکداری بووە
مەودا میدیا-

ئەمشەو لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

 لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند"کردەوەکە هێرشێکی چەکداری بووە، کێشە لە پاراستن و بەرگریکردن لە ناوچەکە و ماڵی سەرۆک وەزیراندا هەبووە کە ئەوە دەرئەنجامێکی گرنگ بووە بۆ لیژنەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هێرشەکە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بۆمبرێژکراوەوە بووە، ئەو فڕۆکانەی هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە، لە ناوخۆی عیراقدا دروستدەکرێت و فڕۆکەکان لە ئاستێکی مامناوەنددا تەقیونەتەوە، کە پێنج پێ دوورتر لە شوێنی پێشبینیکراوی تەقیونەتەوە و تەقینەوەکان بە درۆنەکەوە بەستراون نەوەک لێوە فڕێدرابن".

 لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە "بڵگەی ورد و تەواویان لە بەردەستە و بابەتەکە بابەتێکی هەستیارە".

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال