عیراقی

وەزارەتی بازرگانی هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایدەگەیەنێت نرخی ئارد زیاتر دادەبەزێت، ئاماژەی بەوەشکردووە سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى بازرگانی عیراق رایگەیاند "له‌سه‌ر راسپارده‌ى د.عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانى سه‌رجه‌م ماده‌كانى سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی کوردستانیشه‌وه‌ و به‌منزیكانه‌ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ ئەو سەبەتەی خۆراکەدا به‌شه‌ ئاردى ده‌یه‌م دابەش دەکرێت، بەمشێوەیەش نرخی ئارد لە بازاڕەکان زیاتر هەرزان دەبێت".

وەزارەتی بازرگانی عیراق راشیگەیاند "بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە، برنج، فاسۆلیا، ڕۆن، شەکر، نیسک، ئارد، نۆک و دۆشاو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال