کوردستانی

فوئاد حسێن: ئەگەر دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عیراق باش بێت، ئەم خەڵکە هەوڵ نادات کۆچ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوئاد حسێن: ئەگەر دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عیراق باش بێت، ئەم خەڵکە هەوڵ نادات کۆچ بکات
مەودا میدیا-

 وەزیری دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەر دۆخی سیاسی، ئابووریی و ئەمنیی عیراق باش بێت، ئەم خەڵکە هەوڵ نادات کۆچ بکات، ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا پێنج گەشتیان ئەنجامداوە و هەزار و 890 کەسمان هێناوەتەوە لە بێلاڕووسیا.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە "یەکێتیی ئەوروپا رێگە بە کۆچبەران نادات بچنە ناو خاکی یەکێتییەکە و ئەوانە قوربانی ململانێی سیاسیی نێوان بێلاڕووسیا و یەکێتیی ئەوروپان".

وەزیری دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "تائێستا پێنج گەشتمان ئەنجامداوە و هەزار و 890 کەسمان هێناوەتەوە لە بێلاڕووسیا، بەردەوام دەبین ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە".

فوئاد حسێن لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە رەخساندنی هەلی ژیانێکی باش بۆ کۆچبەران دوای گەڕانەوەیان چۆن دەبێت وتی "ئەم خەڵکە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی عیراق پەیوەندی بە دۆخی سیاس، ئابووری و ئەمنیی عیراقەوە هەیە و ئەگەر دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عیراق باش بێت ئەم خەڵکە هەوڵ نادات کۆچ بکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan