عیراقی
تەندروستیی عیراق: تائێستا ئۆمیکرۆن نەگەیشتووەتە عیراق بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، هاوکات ھۆشداریش دەدات لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، هاوکات ھۆشداریش دەدات لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردەھێنرێت بۆ کەسانی تەمەن سەروو 60 ساڵ بەتایبەت ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە و نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەر جۆرێکی ڤاکسینەکان بەکاربھێنرێت رێگەپێدراوە"، هاوکات روبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "ھێشتا ھیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بە خێرایی و مەترسیداری (ئۆمیکرۆن) و ھێشتا نەگەیشتۆتە عیراق بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە و مەترسییەکە بۆ سەر ھەمووانە".
روبا فەلاح حەسەن وتیشی "زۆرینەی ئەو ڤاکسینانەی ھەیە لەسەر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا ئیش دەکەن و تا ئێستاش نەسەلمێندراوە کە (ئۆمیکرۆن) بەرگری بەرانبەر ڤاکسینەکان ھەیە یان نا".
ر. ب
روبا فەلاح حەسەن وتیشی "زۆرینەی ئەو ڤاکسینانەی ھەیە لەسەر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا ئیش دەکەن و تا ئێستاش نەسەلمێندراوە کە (ئۆمیکرۆن) بەرگری بەرانبەر ڤاکسینەکان ھەیە یان نا".
ر. ب