کوردستانی
وەزیری پێشمـەرگە: تۆڵە دەکەینەوە و تێکیان دەشکێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات و ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 لە میانی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن، هەر لە کۆبوونەوەکەدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وه‌ك له هۆشدارییه‌كانی پێشوترمان، به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردووەته‌وه، له به‌رانبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبوونه‌وه‌ی خانه نووستووه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌ی لیواكان رادەسپێرین، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن و له‌مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانه بیانپارێزن".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن"، وتیشی، "هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووەته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌موو كوڕییه‌كان".
لە کۆتایشدا رایگەیاند "چاوكراوه‌تر و به‌پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگییه‌وه، رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببنه‌وه و تێكیان بشكێنن، رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین".
ر. ب

بیروڕا