عیراقی

نوری مالیکی: لایەنە ناڕازییەکان رازیبکەن دواتر حکومەت پێکبهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوری مالیکی: لایەنە ناڕازییەکان رازیبکەن دواتر حکومەت پێکبهێنن
مەودا میدیا-

 سەرۆكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، داوادەکەن مافی ئەو لایەنانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین دەستەبەربكرێت و رازیبکرین دواتر حكومەت پێكبهێنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە "نوری مالكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان كردووە و لەگەڵیدا کۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکردووە "لێكەوتەكانی قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەپێی یاسا چارەسەربكرێن و مافی لایەنە ناڕازییەكان بدرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە بگوازرێتەوە بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی هەبێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی 10تشرینی یەکەمی 2021 ەوە نوری مالكی سەركردایەتیی ئەو لایەنە شیعییانە دەكات كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین و دەیانەوێت ژمارەی كورسییەكانیان نەكرێت بە پێوەر، بەڵكو بەپێی ئەو هێزەی هەیانە لە حكومەتدا پشكیان پێبدرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان