کوردستانی

گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسێ رێیانی نزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوو لە نزیک خانەقین کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەم شەو (سێشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری( کیا سیراتۆ- باهەڵگر ئەکترۆز)  لە سێ رێیانی نزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوو شۆفێری کیاکە گیانیلەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئەکترۆز لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ ویستویەتی لە سێ ریانی نزیک کەمپەکە بە ئاراستەی پەروێزخان بڕوات پێکیانداداوە"

ئەوەشی خستووتەڕوو، شۆفێری کیاکە لە دایکبووی (1961)ە، دانیشتوwی قەزای کەلارە گیانی لەدەست داوە و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan