کوردستانی
لیستی مووچەی پێنجشەممە و یەکشەممە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".
بڕیاریشە سبەینێ چوارشەممە، مووچەی هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەشبکرێت.
لە 25ی مانگەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت، تائێستاش چەند وەزارەتێکی کەم مووچەیان وەرگرتووە و ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەشکراوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



