کوردستانی
وتەبێژی یەکێتی: گەڕانەوەی دوو کورسی ئیستیحقاقی رەوای خۆمانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە وەڵامی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، گێڕانەوەی دوو کورسی بۆ ھاوپەیمانی کوردستان بە ئیستحقاقی رەوای خۆیان دەزانن .

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دوو کورسییەکەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی دوو)، و پارێزگای ھەولێر (بازنەی سێ) ئیستحقاقی رەوای یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانن، کە ھەر ئیستحقاقی کوردە و لە چوارچێوەی کورسییەکانی کوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکر "گێرانەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان دوای رەچاوکردنی تانە یاساییەکان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری (تزویر) کارێکی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی راگەیاند، گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی کورسی هەندێک لە لایەنەکاندا هات لە نێویشیاندا پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی کەمی کرد و یەکێتیش دوو کورسی زیادیکرد، بەو هۆیەوە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت "دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتی بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون".
ر. ب

بیروڕا