کوردستانی
کچێکی دیکەی 17 ساڵ لە سلێمانی بە مردووی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا تەرمى کچێک لەماڵەکەى خۆى دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت خۆی کوشتبێت، بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی سلێمانى-ش هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا تەرمى کچێک لەماڵەکەى خۆى دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت خۆی کوشتبێت، بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی سلێمانى-ش هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30 تشرینی دووەمی 2021 سامان نادر، بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "کچێک بەناوى (ش.ج) تەمەن 17 ساڵان لە ماڵەکەى خۆیاندا لە گەڕەکى کەنەکەوەى سلێمانى بە مردووی دۆزراوەتەوە".
وتیشى، تیمەکان تەرمى ئەو کچەیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە کچێکی دیکەی هاوتەمن لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ر. ب
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە کچێکی دیکەی هاوتەمن لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ر. ب
بیروڕا



