کوردستانی
زیانی چەند مانگێکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی زیانی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی مریشکی لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵ راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات زیانێکی زۆر بەر خاوەن پرۆژەکان کەوتووە.
نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی راگەیاند "کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە بووەتەهۆی زیانگەیاندن و زەرەری بەردەوام بە کەرتی پەلەوەر لەوانە گرانبوونی عەلەف چوار مانگ پێش ئێستا بە 440 دۆلار بووە ئێستا بووەتە 580 دۆلار وە نرخی هەر جوجکێک 35 سەنت بووە ئێستا بۆتە 75 سەنت و نرخی سوتەمەنی گرانبووە لیترێک گاز لە 350 دینارەوە بووە بە 800 دینار وە یەک تۆن غاز بە 400 هەزار دیناربووە ئێستا بووەتە 950 هەزار دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئابی و نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ لەناو مریشکی کێڵگەکاندا هۆکارێکی دیکەی زیانی خاوەن کێڵگەکان کە لە 60% بەرهەمی هۆڵەکانی مریشکی لەناوبردووە کە ئەو هۆکارانە بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕدا".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا لە 55% هۆڵەکانی گەورەکرنی مریشک بەهۆی نەخۆشی و گرانبوونی پێداویستییەکانەوە هۆڵەکانیان پڕنەکردووەتە و بەشێک لە خاوەن کێڵگەکان بەنیازن هۆڵەکانیان بفرۆشن بۆهۆی گرانبوونی پێداویستییەکان".
نازم جاف وتی "لەماوەی حەوت مانگدا لە مانگی پێنج هەتا کۆتای مانگی 11 بڕی 40٠ ملیار دینار زیان بەر تەواوی خاوەن پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کەوتووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا



