گێتی
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە سعودیە تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعودییه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ حه‌وت وڵاتی ئه‌فریقادا هه‌ڵپه‌ساردووه، مەودا میدیا زانیاری هەیە لە ئێستادا زیاتر لە 200 عومرەکاری کورد لە سعودیەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعودیه رایگه‌یاند "یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه له وڵاته‌كه‌یان، تووشبووه‌كه‌ش هاوڵاتی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقای باشووره، كه سعودییه نه‌یستووه ناوی بهێنرێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه له سعودییه تۆماربكرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه ریاز بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقای باشوور، نامیبیا، بۆتسوانا، زیمبابۆی، مۆزه‌مبیق، لێسۆتۆ و ئیسواتینی".
مەودا میدیا زانیاری هەیە کە لە ئێستادا زیاتر لە 200 عومرەکاری کورد لە سعودیەیە و سەبارەت بە میکانیزمی گێرانەوەی ئەو عومرەکارانە کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەر ئەوەی حاڵەتەکە ئەمڕۆ تۆمارکراوە و بابەتەکە نوێیە تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە و پێویستە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی شێوازی گێڕانەوەیان دەیاریبکرێت".
ر. ب
ر. ب