گێتی

شەڕێکی سەخت دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕێکی سەخت دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان تاڵیبان و پاسەوانی سنووریی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سیستان و بەلوجستان لە ئێران و ویلایەتی نیمرووز لە ئەفغانستان روویدا و میدیاکانی ئەفغانستان دەڵێن "چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران کۆنترۆڵکراوە"، بەڵام میدیاکانی ئێران رەتیدەکەنەوە.

 بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕێکی قورس لە سەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات روویداوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە، بەڵام تاڵبیان بانگەشەی ئەوە دەکەن لانیکەم دەستیان بەسەر دوو بنکەی سەربازیی ئێراندا گرتووە، بەڵام ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران رەتیدەکەنەوە و دەڵێن "هەواڵی کۆنترۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی ئێران دوورە لە راستییەوە".
 
لە لایەکی دیکەوە بەپێی چەند ماڵپەڕێکی هەواڵیی ئەفغانستان، تاڵیبان دەیان هەمەری سەربازیی ئەمەریکی ناردووەتە سنوورەکە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
 
میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردووەتەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان داوای لە دانیشتوانی ناوچەكە كردووە بەخێرایی ماڵەمانیان چۆڵبكەن، لەهەمانكاتدا پشتیوانیی ئەمنی و سەربازی گەیەندراونەتە ناوچە سنوورییەكان.
 
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان