گێتی
داڕمانی بەهای لیرە، وەزیری دارایی تورکیای ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لوتفی ئەلوان، وەزیری دارایی تورکیا بەهۆی دابەزینی بەرچاوی بەهای لیرەی تورکی بەرانبەر دۆلار دەستیلەکارکێشایەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد و نورەدین نەبتی، وەک وەزیری نوێی دارایی دەستنیشان کرد.
لە دەستدانی لە 27% بەهای لیرەی تورکی لە ماویەکی کورت خایەندا بووە هۆی دورخستنەوەی وەزیری دارایی تورکیا لە پۆستەکەی و (ئەردۆغان)یش داوای لە ئەنجومەنی چاودێری حکومی و دەزگای پێداچوونەوە کردووە راپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی بەرز بکەنەوە و ئەو دامەزراوانە دیاری بکەن کە زۆرترین پارەی بیانی دەکڕن.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت یاری بە نرخی سود و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان بکرێت بە تایبەت لەو لایەنانەی دەیانەوێت تورکیا لە ھاوکێشەکە بکەنە دەرەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی تورکیا رووبەڕووی جەنگی سەربەخۆیی ئابووریی بووەتەوە و ناکەونە ژێر فشاری ھیچ لایەنێکەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لەماوەیەکی کەمدا بەهای لیرەی تورکی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی پاشەکشەیەکی بەرچاوی کردوو ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی تورکیای لێکەوەتەوە، چونکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک لەو وڵاتەدا.
ر. ب