گێتی

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز بیسترا و میدیای فەرمی ئەو وڵاتەش دەڵێت "تەقینەوەکە تاقیکردنەوەی مووشەکی (دژە کردەوەی خێرا) بووە بۆ ئەگەری ھێرشی دوژمن".

لەسەر تەقینەوەکە میدیاکانی ئێران زانیاری جیاواز بڵاوودەکەنەوە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ھێرشکراوەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی لە کارکەوتن، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ھێرشەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤییەننا بەبێ ئەنجام کۆتایی ھات و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن "ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب