کوردستانی
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا: واشنتن بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی شەڕی تیرۆر و هاوکاری هێزی پێشمەرگە نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، واشنتن بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەتایبەتی لە بواری راوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی کانوونی یەکەمی2021 نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "مەسرور بارزانی، نامەیەکی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لۆید ئۆستن پێگەیشت، لە نامەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەماهەنگیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە".
لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "سوپاسی رۆڵی گرنگی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکەین و بە رێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەکەینەوە، هەروەها ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە بواری راوێژکاری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا".
هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە "پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و رێزگرتنی هاوبەش، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە، پێشوازی لە کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردولامان دەکەین، سوپاس بۆ پابەندبوونتان بەو هاوبەشییە گرنگەی لە نێوانماندا هەیە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا