کوردستانی

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی جەختیان لە بنیاتنانی سیاسەتێکی حوکمڕانی گونجاو کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی جەختیان لە بنیاتنانی سیاسەتێکی حوکمڕانی گونجاو کردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵه‌بانى و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە لەسەر بنەمای بنیادنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی لە بڕیاردان و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌.

نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ سێشەممە لە‌ هەولێر، قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم و شاندی یاوەری، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێكران".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "ھە‌ردوولا جە‌ختیان لە‌ گرنگیی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێى عیراق كردە‌وە‌ و ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای بنیادنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان لە بڕیاردان بێت و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە".

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کورد بە یەکڕیزی بەشداربن لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا، لە تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەکانی تێرۆر خرانەبەر باس بەتایبەت هێرشەکانی رۆژانی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و شەهید و بریندارکردنی ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan