کوردستانی
چوار کاتیۆشا ئاراستەی ئەم ناوچەیەی هەرێم کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پردێ رایگەیاند، چوار کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێ، بەڵام هیچ زیانێکیان نەبووە و ئامانجەکانیان نەپێکاوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پردێ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو سەنگەرێکی فەوجی سێی لیوای دووی پێشمەرگە لە سنووری پردێ بە چوار کاتیۆشا کراوەتەئامانج و مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دوبزنی و بیرەسپان ئاراستەی سەنگەری پێشمەرگە کراون و هیچ زیانێکیان نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رێگەی ژوری هەماهەنگی هاوبەش سوپای عیراقیان لە هێرشەکە ئاگادارکردوەتەوە، چونکە ئەمنییەتی گوندەکانی دوبزنی و بیرەسپان بەشێکن لە بەرپرسیاریەتی ئەوان لە سنوو ری باکوری کەرکوک، بۆیە لەئێستادا سوپای عیراق بەدواداچون بۆ رووداوەکە دەکات".
ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە چڕکردووەتەوە و بەوهۆیەوە تائێستا 22 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
ر. ب

بیروڕا