کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمه‌تبارێك له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان به هاوكاری هێزی تایبه‌تی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا ده‌ستگیركرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "پاش چاودێریكردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، توانرا تۆمه‌تبار (ز، س، م) له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان به هاوكاری هێزی تایبه‌تی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئامێری به‌كارهێنانی ماده‌كه و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
ر. ب
بیروڕا



