کوردستانی
عومەر گوڵپی: لە پشت یاسای بودجەوە گەندەڵییەکی گەورە خۆی شاردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نوێترین زانیاری لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دەخاتەروو، و دەڵێت "تا ئێستا یاسای بودجەی ساڵی 2022ی نە نێردراوەتە پەرلەمان لەکاتێکدا خەریکە ساڵ کۆتایی دێت".
سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەبێت 1/10 هەموو ساڵێک حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بوجەی ساڵی داهاتووی ئامادەکردبێت و ناردبێتییە پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگکردن لەسەری و پەسەندکردنی، بەڵام ئێستا بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین تا ئێستا حکومەت پرۆژەیاسای ساڵی 2022 نەناردووەتە پەرلەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجە نانێرێتە پەرلەمان گەندەڵییەکی گەورەیە کە لە پشت یاسایی بودجەوە خۆی حەشارداوە و ئەو داهاتە راستەقینەیەی کە هەیە ناگەڕێنەوە خەزێنەی گشتی".
وتیشی " وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داتا و زانیارییەکان رادەستی وەزارەتی دارایی و ئاوبوری ناکات، بەجۆرێک هەر ئاگاداری داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان نییە، بەشێک لە داهاتی پارێزگاکان دەستی بەسەردا گیراوە ناگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، ئەمانە هۆکارکن بۆ نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان".
ر. ب

بیروڕا