کوردستانی

ھەسەدە: 100 تیرۆریستی داعش-مان رادەستی حکومەتی عیراق کردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھەسەدە: 100 تیرۆریستی داعش-مان رادەستی حکومەتی عیراق کردووەتەوە
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هەسەدە 100 تیرۆریستی داعش رادەستی حکومەتی عیراق دەکات.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانیان 100 تیرۆریستی داعشی بە رەگەز عیراقییان کە لە زیندانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بەندکرابوون، رادەستی حکومەتی عیراق کردوەتەوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆسەی رادەستکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان سوریا و عیراق بووە و رادەستی سوپای عیراق کراونەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین تیرۆریستی دیکەی بە رەگەز عیراقی رادەستی ئەو وڵاتە کراونەتەوە و تائێستاش سەدان تیرۆریستی دیکەی داعش لە بەندیخانەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سووریا راگیراون.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan