کوردستانی
وەزارەتی پەروردە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) رەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک :
1- ئەو بابەتە لە ساڵی 2007وە لە پۆلی (10) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت.
2- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (11 و 12)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت، کتێبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2022-2023) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.
س،ر

بیروڕا