کوردستانی

پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەسێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەسێدارە درا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەوڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی یەکەمی 2021  سزای سێدارەی "سەیوان حوسێنی" تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی شیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیوان حوسێنی نزیکەی چور ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوژینەکەی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شیان سەر بە بەخشی ژاوورۆی رۆژهەڵاتی سنەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan