کوردستانی

خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

لە کاتێکدا بڕیاربوو سبەینێ تەنها چوار شوێن مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 وەربگرن، بەڵام وەزارەتی دارایی ناوی چەند شوێنێکی دیکەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، سبەینێ یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021ی هەر یەک لە وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

هەروەها هەر سبەینێ مووچەی  مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان دابەش دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan