کوردستانی
"لەئێستادا سوپای عیراق پەرۆشی زیاتری هەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەگە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە قەزای کفری رایدەگەیەنێت لەئێستادا هەماهەنگی باش هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرد هیچ کەس ماڵەکەی خۆی جێنەهێشتووە.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەک پێش ئێستا جموجوڵی داعش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زۆربوو و لەم ماوەیەشدا پەلاماری کوڵەجۆیاندا، هەروەها لە دوای پەلامارە یەک لە دوا یەکەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کفری و خانەقین لەئێستادا سوپای عیراق بە پەرۆشترە بۆ هەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزی هاوبەشمان لە بەشی زۆری سنوورەکان دانراوە، هەروەها کامێرای حەراریش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هێنراوە و بە وردی چاودێری ناوچەکە دەکەن".
لەبارەی ئەوەی لەم ماوەیەدا هاوڵاتییانی سنوورەکە ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە شەماڵ عەبدولڕەحمان وتی "نەخێر هیچ کەس ماڵەکەی خۆی جێنەهێشتووە".
س،ر

بیروڕا