کوردستانی

بڕی 70 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی 70 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرداگرتنی 70 كیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند كە گروپێكی ئەفریقی هاوردەی هەرێمیان كردووە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی 70 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاک بگرن".

ئاماژە بەوەشکراوە "مادەكان لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک: (تەحین، ژاژی، کەشک، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت".

باس لەوەشکراوە "ئەو گروپە پێکهاتبوو لە چوار هاوڵاتیی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی گانا (غانا)، کە ئەم مادە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی يئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی مادەی 14 لە یاسای سزادانی مادە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan