کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر بڕیاریدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزەکانی کارەبا، کاتی دەوام تاوەکو 4:00 ی ئێوارە درێژ بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر بڕیاریدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزەکانی کارەبا، کاتی دەوام تاوەکو 4:00 ی ئێوارە درێژ بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2021 لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر ئاماژەی بەوکرد "بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رۆتین و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی بەشی فرۆشتنی كارەبایدا تاوەكو کاتژمێر 4:00ی ئێوارە".
چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، هەر هاوڵاتییەک تاوەکو کۆتایی ساڵ قەرزەکانی کارەبا بداتەوە ئەوا 15% داشکاندنی بۆ دەکرێت.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



