کوردستانی

"لە عیراق چوار رۆژنامەنووس لە زینداندان، هەرچواریان لە هەولێر و دهۆكن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە عیراق چوار رۆژنامەنووس لە زینداندان، هەرچواریان لە هەولێر و دهۆكن"
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێکی نوێی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسانی جیهانی 293 ‏رۆژنامەنووس لە جیهاندا دەستگیرکراون و 18 رۆژنامەنووسیش کوژراون، لە عیراقیش چوار رۆژنامەنووس لە زینداندان کە هەرچواریان لە بادینانن.

بەپێی ئامارەكەی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ‏(CPJ‏) ئەو چوار رۆژنامەنووسەی ‏عیراق، هەموویان رۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكانی بادینانن، كە زیاتر لە ساڵێكە ‏دەستگیركراون و سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.‏

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكانی عیراق بریتین لە (گوهدار زێباری، ئومێد بەرۆشكی، قارەمان ‏شوكری و شێروان شێروانی) رۆژنامەنووسانی دەستگیرکراوی بادینان، كە لە ئێستادا لە ‏هەولێر و دهۆك زیندانیكراون.‏

باسی لەوەشکردووە، چین خراپترین وڵاتە بۆ کاری رۆژنامەوانی و 50 رۆژنامەنووس لەو وڵاتە زیندانیکراون، میانماریش لە پلەی دووەمدایە و میسر و ڤێتنام و بێلاڕووس و تورکیا پلەی سێیەم تا شەشەمیان گرتووە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan