کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەمەبەستی بڕیار دانی کۆتایی لەسەر بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی کۆبێتەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2019 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆبێتەوە".

مستەفا چاوڕەش وتیشی "مەبەستی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ دوا بڕیارە لەسەر بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی".

ئەمەش له کاتێکدایە بڕیارە رۆژی 7ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێ، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوەیە هەیە کە کاتی بەستنی کۆنگرە دوابکەوێت و لەکاتەدا نەکرێت کە دیاری کراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان