کوردستانی

بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قۆناغێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت و پێش وەرزی دروێنەی ساڵی داھاتوو تەواوی پارەکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان".

باسی لەوەشکردووە "جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە ئەوانەی گەنمیان لە ژمارە کارتی (1 تا 643)یان رادەستی سایلۆی ھەولێر کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی 2021.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan