کوردستانی

دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و سەرکردەیەکی داعشیان لە نزیک هەڵەبجە دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر  نووسیویەتی "ئەمڕۆ هێزە ئەمنییە كوردییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە، تیایدا سەركردەیەكی داعشیان لە نزیك هەڵەبجە دەستگیركردووە، بۆ پەكخستنی گواستنەوەی تیرۆریستان لە ناوچەكە".

هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە ئاشكرانەكردووە.

راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانێتیی نیودەوڵەتی دژی داعش دوای چەند رۆژێك دێت لە دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی داعش لە هەڵەبجە و سەیدسادق و خورماڵ.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan