کوردستانی

بۆ ماوەیەک چەند گەڕەکێکی ئەم شارە بێ ئاو دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەیەک چەند گەڕەکێکی ئەم شارە بێ ئاو دەبن
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ایگەیاند، بەهۆکارێکی تەکنیکی جارێکی دیکە ‏بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ شکاوە و بەزووترین کات چاکدەکرێتەوە.‏

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆریی ئاوی ‏ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ‏سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن"، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش رایگەیاندووە ‏"بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت".

هاوکات ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ‏لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە رایگەیاندووە "دوای ئەوەی بە هۆكارێكی ‏تەكنیكی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەمودەست تیمەكانی ‏چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە، ئێستا ‏تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و ‏بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە".‏

ساڵانە چەندین جار بۆریی ئیفرازی سێ لە هەولێر دەشكێت، هۆكارە سەرەكییەكەشی ‏ئەوەیە، كە نازانرێت بۆرییەكە بە كوێدا تێپەڕدەبێت و هەندێك جار لەكاتی كاركردن لە ‏پڕۆژەكاندا، زیان بەر بۆرییەكە دەكەوێت و دەشكێت.‏

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan