کوردستانی
وادەی بارینی بارانی بەخوڕ لە هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینی دەکات لە رۆژی هەینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان باران بارین دەستپێبکات و دەڵێت "ئەگەر هەیە لافاو دروستبێت".
دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینی دەکات لە رۆژی هەینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان باران بارین دەستپێبکات و دەڵێت "ئەگەر هەیە لافاو دروستبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2021 دەستەی کەشناسی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە "رۆژی هەینی لە کۆتایی هەفتەدا لە هەرێم پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەوری تەواو بێت و سەرەتا باران بارین دەستپێدەکات و دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی بە خوڕ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر هەیە لە بەشی خۆرهەڵات لافاو دروستبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن".
ر. ب
بیروڕا



