کوردستانی

بڕیاری کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان درا
مەودا میدیا-

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئاشکرای کرد حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی بۆ پێگەیاندنی زانا و مامۆستای ئایینی.  

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی رۆژی 29ی ئەیلولی 2021ی یەکێتی زانایان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و خزمەتی پتری بواری زانستە شەرعییەکان و پێگەیاندنی کادری ئایینی لێهاتوو چەند پێشنیارێکی خستە بەر دیدی بەرێزیان، کە یەکێ لەو پێشنیازانە کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی بوو لە هەرێمی کوردستان".
  
ئاماژە بەوەشکراوە "خۆشبەختانە و بە سوپاسەوە رۆژی 7ی کانونی یەکەمی 2021 لە نووسراوی فەرمی ژمارە (15273) ئەنجومەنی وەزیران لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی کردووە و تێیدا داوا دەکات کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی لە کوردستان".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan