کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند شوێنێک و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوە چەند سکاڵایەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا تۆمار كرا كه تاواني دزى لە چەند شوێنێک ئەنجام دراوه و دواى لێكولينەوه و بەدواداچوونی و وەرگرتنی زانياری توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ک، خ، ع) لەدایکبووی 1989 و دانیشتووی سۆران و (م، خ، ع) لە دایکبوونی 1999 و دانیشتووی سۆران بە بڕیاری دادوەر دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تومەتبارانى ئاماژه پێكراو دانيان نا بە ئەنجام دانی چوار تاوانی دزى و بەپێی مادەی 443ی یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan