گێتی
دادگای باڵای دانیمارک وەزیرێکی پێشووی وڵاتەکەی سزادا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای باڵای دانیمارک، سزای بەسەر وەزیری پێشووی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەدا سەپاند بەهۆی بڕیارێکی بەرانبەر پەنابەرە سورییەکان.
دادگا، ئیدانەی کارەکانی ئەنگر ستویبرگ، وەزیری کۆچبەرانی دانیمارکی کردووە بەهۆی ئەوەی هاوسەرە پەنابەرە سورییەکانی لەیەکدی جیاکردووەتەوە.
وەزیرە ناوبراوەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو کارەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی بەشوودانی منداڵدا بووە و ئەوەش بەشێکە لە بنەماکانی مافی مرۆڤ.
باسی لەوەشکردووە "لەم کەیسەدا تەنها من لە دادگا نەدۆڕاوم، بەڵکوو هەموو ئەو بەها مرۆییانە دۆڕاون کە دانیمارک بانگەشەیان بۆ دەکات".
لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمین جارە دادگای دانیمارک بەرپرسێکی حکومیی سزا بدات، لە مێژووشدا ئەمە شەشەم جارە بەرپرسێکی باڵا لەلایەن دادگاوە سزا بدرێت.
ب. ع