ئابووری
یەدەگی زێڕی وڵاتان ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ لیستی یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهانی بڵاوكردەوە و دەڵێت "یەدەگی زێڕی وڵاتان كە لە بانكە ناوەندییەكاندا هەڵگیراوە 35 هەزار و 582 تۆنە، هەزار و 366 تۆن و 400 كیلۆگرامیان لە وڵاتانی عەرەبین".
بەپێی لیستەكە، لە نۆ مانگی رابردوودا یەدەگی زێڕی وڵاتان زیادیكردووە و ئەمەریكا بە پلەی یەكەم دێت و هەشت هەزار و 134 تۆن زێڕی هەیە، بەدوای ئەویشدا ئەڵمانیا سێ هەزار و 364 تۆن زێڕ و ئیتاڵیا دوو هەزار و 453 تۆن زێڕیان هەن، هەریەك لە فەرەنسا و ڕوسیا و چین و سویسرا و ژاپۆن و هیندستان و هۆڵەندا بەدوای ئەواندا دێن و 10 یەكەمەكەی جیهانن لەڕووی زۆریی یەدەگی زێڕەوە.
لەبارەی وڵاتانی عەرەبییەوە لیستەكە ئاشكرایكردووە، سعودیە 323 تۆن زێڕی یەدەگی هەیە و یەكەمی نێو وڵاتانی عەرەبییە، بەدوایدا لوبنان و جەزائیر و لیبیا دێن، عیراقیش پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی و 39یەمینی جیهانی هەیە لەڕووی یەدەگی زێڕەوە و خاوەنی 96 تۆن و 400 كیلۆگرام زێڕە.
س،ر