کوردستانی
هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بوودجە و نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر نەوت و بوودجە گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر رێککەوتنەکە لە بەغدا جێبەجێبکرێت، کێشەی مووچە نامێنێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر نەوت و بوودجە گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەروەها هەرێم و بەغدا رێككەوتون لەسەر پرسی نەوت و بوودجە و هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و لەبەرامبەردا شایستەی دارایی پێدەدرێت''.
وەزیری دارایی وتیشی "توانیشتمان لەبارەی قەرزەکان بگەینە لێکتێگەیشتنێک، ئەگەر ێککەوتنەکە لە بەغدا جێبەجێبکرێت، کێشەی مووچە نامێنێت".
ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەشکرد "حكومەتی هەرێم بەهۆی پاشكەوتی مووچەوە 8 مووچەی تەواوی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزدارە".
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆکانی ئهمجاره لهگهڵ بهغدا سهركهوتوو بووه و له رێككهوتنهكهدا رهچاوی بهرژهوهندیی ههردوولا كراوه''.
ئەوەشی خستەڕوو "بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراق و بەتەواوی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەكرێت، پشكی هەرێمیش لەبوودجەی 2030دا وەك یاسای بوودجەی ئەمساڵە كە پشكی هەرێمی کوردستان لە 12.6% بوو".