عیراقی
نوێترین هەڵوێستی موقتەدا سەدر لەسەر پێکهێنای حکومەتی نوێ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەگەڵ موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، جەخت دەکاتەوە لەسەر حكومهتی زۆرینهی نیشتیمانی کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەمڕۆ چوارشەممە موقتهدا سهدر، رێبەری رەوتی سەدر لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەنەجەف رایگەیاند "خواستی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینهی نیشتیمانییە کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت".

ئەوە لەکاتێکدایە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لایەنەکان دەستیانکردووە بە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، شیعەکان کە زۆرینەن و پێکهێنانی حکومەتیان دەکەوێتە ئەستۆ لەناو خۆیاندا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ ناکۆکن، بەجۆرێک رەوتی سەدر کە براوەی هەڵبژاردنەکانە حکومەتی زۆرینە و چوارچێوەی هەماهەنگیش حکومەتی سازان بۆ قۆناغی داهاتوو بەپێویست دەزانن.
ر. ئ.
ر. ئ.