ئینستتیوتى نارین
براكهى ئۆجهلان: تهواوى دیدارهكهى بڵاوبكهنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
برای سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە داوا دهكات، دیدارى وهفدى پهرلهمانى توركیا بۆ لاى عهبدوڵڵا ئۆجهلانى براى بۆ ئیمیراڵى ههمووى بڵاوبكرێتهوه.
محهمهد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە به مێزۆپۆتامیاداى راگهیاند "گفتوگۆکانی وەفدی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، قۆناغێكى گرنگه بهڵام پێویسته تهواوى دیدار و گفتوگۆکان بێ کەم و زیادکردنی بۆ رای گشتی بڵاوبكرێتهوه".
وتیشى "کۆمیسیۆن کارێکی دروست و بەنرخی کردووە، بەڵام دەبێ هەموو گفتوگۆکان و لەوان لێدوانەکانی ئەندامانی وەفدی پەرلەمانی و وەڵامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بێ زیاد و کەم بڵاوبکرێنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئاگاداری وردەکارییەکان ببن".
ئهوهشى خستهڕوو "چارەسەریی پرسی کورد جەوهەری رەوتی ئاشتییە، ئەم بابەتە نزیکەی 100 ساڵە لە لایەن تورکیاوە بایکۆت دەکرێت و دەشاردرێتەوە و لەو پێناوەدا بەهایەکی قورس دراوە".
باسى لهوهشكرد "جەهەپە دەبێ یارمەتیی رەوتەکە بدات، نەک دژی بوەستێت، چونکە کوردەکان لە ساڵانی رابردوودا پاڵپشتییەکی زۆریان لەو حزب گرتووە و خودی ئۆجەلانیش لە دیدارەکانیدا جەختی لە بەشداریی جەهەپە لە کۆمیسیۆنەکاندا کردووە".
ع
بیروڕا


