عیراقی
"ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق کۆتاییهات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە تویتێکدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی عیراق.
لە تویتێکدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی عیراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەمی2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە هەژماری خۆی لە تویتێکدا سەبارەت بە دەرچوونی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق رایگەیاندووە "ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی عیراق".
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەوەشی نووسیوە "لەئێستا بەدواوە ئەرکی ئەو سەربازانەی ماونەتەوە دەبێتە راوێژکاری و پاڵپشتی بەگوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی، سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان".
ر. ئ.
ر. ئ.