گێتی
"قاسم سولەیمانی نەتەوەیترین و دیاریترین کەسایەتی ئێران و جیهان بوو"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دیدارێکیدا لەگەڵ بنەماڵەی قاسم سولەیمانی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە هەموو کار و چالاکییە بێ کۆتاییەکانی ئاستێکی بەرزی دلێری و بوێری و لە هەمانکاتدا ژیریی هەبووە و سولەیمانی نەتەوەیترین و دیاریترین کەسایەتی ئێران و جیهانی ئیسلامی بوو.
ئەمڕۆ شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ خانەوادەی قاسم سولەیمانی فهرماندهی پێشوی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئایهتوڵا عهلی خامنەیی، رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند "شەهید حاجی قاسم سولەیمانی نەتەوەیترین و دیاریترین کەسایەتی ئێران و جیهانی ئیسلام بوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سولهیمانی قارەمانی گەلی ئێران، لە هەموو کار و چالاکییە بێ کۆتاییەکانی ئاستێکی بەرزی دلێری و بوێری و لە هەمانکاتدا ژیریی هەبوو، وێڕای ناسینی وردی دوژمن و تواناكانی، بەبێ ترس و بە هێزەوە چووە مەیدان".
باسی لەوەشكرد "ئەمڕۆ سولەیمانی سیمبولی هیوا و بڕوابەخۆبوون و بوێری و کلیلی خۆڕاگری و سەرکەوتنە لە هەرێمەکەماندا، دوژمنان پێیان وابوو کە بە شەهیدبوونی سولەیمانی و ئەبومەهدی و هاوڕێکانی كێشهكه چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەو خوێن و ستەمە بەنرخەوە ئەمەریکا لە ئەفغانستان هەڵات و ناچاربوو وانیشان بدات کە عیراق بەجێبهێڵێت و تەنیا لە رێگەی راوێژکارەکانەوە بمێنێتهوه، بێگومان دەبێت برایانی عیراق بە وریاییەوە بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە بکەن".
ر. ئ.