گێتی

دەست بە دروستکردنی هێڵی ئاسنینی نێوان ئێران و عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دروستکردنی هێڵی ئاسنینی نێوان ئێران و عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی شارستانی ئێران رایدەگەیەنێت دەستبەکارکردن دەکەن لە پرۆژەی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەری نێوان ئێران - عیراق، ئاماژە بەوەشکراوە هێڵه‌كه‌ له‌ شاری شه‌لامچه‌ی ئێرانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا به‌سره‌ له‌ عێراق.

رۆسته‌م قاسمی، وه‌زیری ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارستانی ئێران رایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش پاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌بێت له‌مین له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه‌، تێچوی پرۆژه‌كه‌ش نزیكه‌ی 120 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت، هێڵه‌كه‌ش له‌شاری شه‌لامچه‌ی ئێرانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا به‌سره‌ له‌ عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "راكێشانی هێڵی ئاسنین له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عیراق گرنگی زۆری هه‌یه‌ بۆ هه‌ردوولا، به‌ تایبه‌ت له‌ رووی گواستنه‌وه‌ی كاڵا و گه‌شتیاره‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌تریش بۆ مه‌راسیمی عاشورا، هەروەها له‌كاتی ڕێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ی نێوان ئێران و عیراق، واده‌ی ده‌ستپێكردنی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دیاریكراوه‌، ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتودا كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان و كارپێكردنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابمه‌زرێندرێت".

باسی لەوەشکرد "برۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دو ساڵدا جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ نێوان 100 ملیۆن بۆ 120 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیشیدا، هه‌نارده‌كردنمان بۆ عیراق هه‌رزانتر و سه‌لامه‌تتر ده‌بێت".

ئەوەشی خستەڕوو "درێژی هێڵی ئاسنینی ئێران و عێراق 32 كیلۆمه‌تره‌ و ژماره‌یه‌ك پرد و وێستگه‌ش له‌ناو خاكی عیراق و ئێران له‌خۆده‌گرێت، به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كانیش بكرێت، بڕیاره‌ شاره‌زایانی هه‌ردوو وڵات ده‌ست به‌ راوێژكردن و راگۆڕینه‌وه‌ بكه‌ن، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا، شاره‌زایانی پاككردنه‌وه‌ی مین بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگەی هێڵی ئاسنینه‌كه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان