گێتی

دایکێک و سێ منداڵی بەهۆی گازی خەڵوزەوە خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایکێک و سێ منداڵی بەهۆی گازی خەڵوزەوە خنکان
مەودا میدیا-

خێزانێکی دانیشتووی لوبنا کە لە بنەڕەتدا خەڵکی سوریان ئەمڕۆ بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکان پێکهاتوون لە دایکێک و سێ منداڵی.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووی کانوونی دووەم 2022 یوسف دور، بەرپرس لە کۆمەڵەی تەندروستیی ریسالەی لوبنانی رایگەیاند "خێزانێکی سووری کە پێکهاتبوون لە ژنێک و سێ منداڵ، لە گوندی خەرائیبی باشووری لوبنان بەهۆی هەڵمژینی گازی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ژنەکە تەمەنی 31 ساڵ بووە و سێ منداڵەکەشی تەمەنیان( هەشت و حەوت و چوار) ساڵ بووە".

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوو هەفتەی رابردوودا رووداوێکی هاوشێوە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان روویدا تێدا دایکێک و چەند منداڵێکی بە دووکەڵی خەڵوز گیانیان لەدەستدا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان