کوردستانی

ئەم وەزارەتە مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم وەزارەتە مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە
مەودا میدیا-

فەرمانگەی دادنوسی کەلار رایگەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕیارەکەی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ هاوڵاتییان کردووەتە پێش مەرج بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە فەرمانگەی دادنوسی کەلار و دادنوسی ئێواران بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لە ئەمڕۆوە فەرمانگەی دادنوسی کەلار، دادنوسی کەلاری ئێواران و ئەو فەرمانگانەی سەر بە وەزارەتی دادن، مامەڵەکانی ئەو کەسانە رایی ناکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە".

 مانگی رابردوو وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان ڤاکسین وەربگرن و پابەندبن بە بڕیارەکانی  لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێک تا 1-1-2022 ڤاکسین وەرنەگرێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەدوای 1-1-2022ەوە هیچ هاوڵاتییەکیش ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.


ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan