کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری دیکە بۆ ھەرێمی کوردستان دراوە وەکو بودجەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، دەشڵێت  "بۆ ئەمساڵیش تا کاتی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت".

ئەمڕۆ دووشەممە سێی کانوونی دووەمی 2022 فارس عیسا, سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند "بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری دیکەی پشکی ھەرێم دراوە و ناردنی پارەکەش بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردووە و لە رۆژانی داھاتوو پارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئێستادا تیمی چاودێری دارایی عیراقی لە ھەولێرە و وردبینی کۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەکات و ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەکرێت".

فارس عیسا وتیشی "تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆ ئەوەش تا ئەو کاتەی پرۆژە یاساکە ئامادە دەکرێت پێویستە بودجەی پێویست بۆ ھەموو عیراق دیاری بکرێت و بۆ ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە دەبێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن