کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا کارمەندانی سەر سندووقەکان مووچە (پاداشت) یان وەرنگرتووە و بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق دەڵێت "بەشێک لە کاروباری وردبینی ناوی کارەمندان تەواوبووە و پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە مووچەیان پێ بدرێت".
سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچە(پاداشت)ی کارمەندانی سەر سندووقەکان لە رۆژی هەڵبژاردن ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وردبینی و جیاکردنەوە بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردن دەکات و بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەهۆی زۆری ژمارەی کارمەندان کە زیاتر لە 300 هەزار کارمەندە پرۆسەکە کەمێک خاوە، بەڵام پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕە پاداشت یاخود مووچەیە بۆ کارمەندانی سەر سندووق لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازی هەیە، ئەوانەی فەرمانبەری حکومین بڕی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت و ئەوەنی دیکە کە فەرمانبەری حکومی نین 250 هەزاریان پێ دەدرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە لە رۆژی 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 300 هەزار کارمەند لە ناوەندەکانی دەنگدان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد و وەک کارمەندی کاتی کۆمسیۆن پرۆسەکەیان بەڕێوە دەبرد.
ر. ئ.

بیروڕا