کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: لە سێ ساڵدا سێ کاتژمێر کارەبامان زیادکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە جیاوازی نێوان بەرهەمهێنان و پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان لە ماوەی سێ ساڵدا پیشاندەدات، بەپێی ئەو ئامارە لە ساڵی 2018وە تائێستا سێ کاتژمێر پێدانی کارەبا زیادیکردووە.

لە ئامارەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بەرهەمهێنانی کارەبا لەو سێ ساڵەدا (2018-2021) نزیکەی 26% بەرزبووەتەوە، ژمارەی هاوبەشانی کارەباش نزیکەی 21% زیادبووە، هەروەها کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیاد بووە.
هاوکات هەر بە پێی ئەو ئامارە، بەرهەمهێنانی كارەبا 5% زیاتر بووە لە زۆربوونی ژمارەی هاوبەشان.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی کارەبا زیاتر لە 185% بەرزبووەتەوە و لەماوەی سێ ساڵدا 690 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، دەشڵێت، ساڵی رابردوو 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوبەشان.
ر. ئ.

ر. ئ.
بیروڕا